پەیامی کورد ... ئاری بابان هونەرمەندی شێوەکاری کورد کۆچی دوایی کرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، ئاری بابان، هونەرمەندی شێوەکاری کورد بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ند ئاری بابان ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی نەشتەرگەرییەوە لەنەخۆشخانە بووه و لەژێر چاودێریی پزیشکدا بووە.
ئەو هونەرمەندە ساڵی ١٩٥٣ له كه‌ركوك له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٧٦ كۆلێژی ئاداب به‌شی زانستی كتێبخانه‌كانی ته‌واو كردووه، یه‌كه‌مین پێشانگای له ساڵی ١٩٧٢ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (گارا-ئه‌یوب شه‌ریف) له‌هۆڵی ئیمام قاسم له‌كه‌ركوك كردوه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ١١ پێشانگای تایبه‌تی خۆی هه‌بووه و زیاتر له ١٠٠ پێشانگای هاوبه‌شی له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه‌ته‌وه وه‌ك له‌نده‌ن و فینله‌ندا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و چه‌ند وڵاتێكی تر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە