"پارەی بەغدا لە هەولێرە و ئامادەیە بۆ دابەش کردن"

"پارەی بەغدا لە هەولێرە و ئامادەیە بۆ دابەش کردن"

وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پارەی حکوومەتی عێراق کە بۆ ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ناردووە، لە ھەولێرە و ئامادەیە بۆ دابەشکردن.



 رێباز حەملان، وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمرۆ لە پرێس کۆنفرانسیکدا رایگەیاند، کە وەک قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، ژمارەی بانکەکانی ھەرێمی کوردستان کەم دەکرێنەوە.

رێباز حەملان راشیگەیاند، کە ئەو بانکانەی لە ھەرێمی کوردستان دەمێننەوە، لەلایەن حکوومەتی عێراق مۆڵەتیان پێ دەدرێت و مامەڵەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

وەزیری دارایی لە پرێس کۆنفرانسەکەدا، کە لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئەنجامی دا، ئاماژەی بەوە کرد کە پارەی مووچەی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لە ھەولێر و ئامادەیە بۆ دابەشکردن و چاوەڕێی بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ دابەشکردنی پارەکە..

لە لایەکی ترەوە عەلی عەلاق رایگەیاند، بانکەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێی پلانێک لە بەغدا تۆمار دەکرێن و ھەردوولا رێک کەوتوون لەسەر ئەوەی بانکەکان ببنە حەڵقەی یەکەمی رێکخستنی ئەو پرسە.

عەلاق ئاماژەی بە بابەتی باج دا و گووتی، "ھەوڵ دەدەن جیاوازییەکانی باج لە نیوان ھەولێر و بەغدا نەھێڵن و یەک جۆر سیستەمی باج وەرگرتن پەیڕەو بکرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە