پەیاما کورد ـ سوپای تورکیا پڕوپاگه‌نده‌ی کرد که لانی که‌م ۱۵ هێزی په‌که‌که له شه‌ڕی دوو ڕۆژی ڕابردوو له ناوچه جۆراجۆره‌کان کوژراون.
بە پێێ راپۆرتی هەواڵدەریەکانی تورکیە، سوپای تورکیا ڕایگەیاندووە که له شه‌ڕی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که لانی که‌م ۱۵ هێزی په‌که‌که کوژراون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه که ئه‌م شه‌ڕانه له شه‌رناخ، ماردین و حه‌کارێ ڕوویان داوه.
به‌م پێیه هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنێکی دژه تیرۆر له دوو ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه باره‌گاکانی په‌که‌که و زیانیان پێگه‌یاندوون.
ڕۆژی سێ شه‌مه‌ش لێژنه‌ی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگەیاند که له شه‌ڕی په‌که‌که له شه‌رناخ، ئاواشین، بازیان و زاپ له هه‌رێمی کوردستان ۴ گریلای په‌که‌که گیانیان لە دەست داوە.
شایانی باسه که شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا له ساڵی ۲۰۱۵وه ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه و به تازه‌یی سوپای تورکیا هێرشی کردووه‌ته سه‌ر شاخه‌کانی قه‌ندیل.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە