پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەێنێت هەفتەی داهاتوو بە هەماهەنگی وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی و خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران، رێنمایی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن بە فەرمانبەرانی میری دەردەكرێت.
دكتۆر عەبدولڕەزاق محەمەد، بەڕێوبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "چەند كۆبوونەوەیەك بۆ دەركردنی رێنماییەكانی خوێندنی باڵا بۆ فەرمانبەرانی حكوومەت لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان دەركراون و هەفتەی داهاتووش رێنماییەكان پەسەند دەكرێن و بڵاو دەكرێنەوە".
بەڕێوبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەش دا: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی كەرتی خوێندنە، بۆیە رێنماییەكان بە شێوەیەك دەبن كە لە خزمەت چینی فەرمانبەران بن و ئەوەی تا ئێستاش هەموو لایەك لەسەری كۆكین، ئەوەیە كە دەبێت مووڵەتی خوێندن بە تەواوی شایستەكانی مووچە و دەرماڵەوە بدرێت بە فەرمانبەر بۆ ئەوەی خوێندنەكەی تەواو بكات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە