نوێنەری کورد لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، ئەگەر کورد لە مەریخیش حکومەت دروست بکات ئەوە تورکیا دژییەتی، ئاماژە بەوەش دەکات کورد لە هەر شوێنێک بدۆرێت بۆ تورکیا زیانی گەورەی هەیە.
عوسمان بایدەمیر، نوێنەری کورد لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاندووە، کە ڕێگەچارە لە شەڕدا نییە و دەبێت دانوستانەکان دەستپێبکاتەوە، بەداخەوە ئەنقەرە زیاتر لە شەڕ دەگەڕێت، وێران کردنی عەفرین وێران کردنی داهاتووە.
جەختیشیکردووەتەوە، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەرکوێ کورد لە دوای مافەکانی بێت تورکیا بە تیرۆریست ناویان دەبات، دڵنیا بن کورد بیەوێت لە هەسارەی مەریخیش حکومەت دروستبکات، دژی دەبێت ودەڵێت یەکپارچەیی مەریخ دەبێت بپارێزرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە