ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکانی سەردەشت بەردەوامن

ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکانی سەردەشت بەردەوامن

 

پەیامی کورد … ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکانی سەردەشت بەردەوامن

 

لەدڕیژەی ئاگرکەوتنەوە یەک لەدوای یەکەکانی دارستان و لەوەڕگەکانی شاری "سەردەشت" سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمجارەیان نۆرە گەیشتە "شارباژێڕ"ی گوندی "قەلەڕەشـ"ـێ.

 

ئەو ئاگرە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ناوچەی شارباژێڕی گوندی قەلەڕەش بەخێرایی پەرەی سەند.

 

لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە چەند شوێنی دیکەی ناوچەکانی "سەردەشت" لەوانە: "باسکی کۆڵەسە، گوندەکانی بەڕوێ و بەڵاو" ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرین کەوتەوە کە هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوانە بە ڕوونی دەر نەکەوتووە.

 

لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا بە دەیان هێکتار لە دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو شارە سووتاون و لەنێو چوونە.

 

خەڵکی ئەو ناوچانە باس لەوە دەکەن کە دەستی ڕێژیم لە پشت ئەو ئاگر کەوتنەوانەدا هەیە.

 

ڕێژیم هەر ساڵ لە کۆتایی وەرزی بەهار و لە وەرزی هاویندا سەرەڕای دزین و بە تاڵانبردنی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کاولکارییەکان بە بیانووی جۆراوجۆر ئاگری بەرداوەتە ژینگەی کوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە