پەیامی کورد … ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی سەردەشت بەردەوامە
ڕێکخراوی "بژوێن چیا" ڕایگەیاندووە کە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردان، بەشێک لە دارستانەکانی ڕێگای گوندی "سارتکە"ی سەردەشت ئاگری لێ کەوتووەتەوە.
لە ئاکامی ئەو ئاگرکەوتنەوەدا نزیک بە ٣٠ هێکتار لە دارستان، لێڕەوار ،گیاوگوڵ و دارەکانی بەڕوو لەنێو چوونە.
سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوەکە هەتا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بەئەنقەست بووە.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بە هاوکاریی ئەندامانی ڕێکخراوی "بژوێن چیا"، خەڵکی گوندی "سارتکە" و ناوچە و چالاکانی ژینگەپارێزی کوژراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە