لە ئەمساڵدا، ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای ورمێ ڕوویان داوە

لە ئەمساڵدا، ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای ورمێ ڕوویان داوە

پەیامی کورد... لە ئەمساڵدا، ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای ورمێ ڕوویان داوە

فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوڕێژوانیی ورمێ ڕایگەیاند: "لە ئەمساڵدا، ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە لێڕەوار و دارستانەکانی ئەو پارێزگایە ڕووی داوە".

میر مەعسووم ڕەوزەیی ڕایگەیاند: "زۆربەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە تایبەت بە دارستانەکانی سەردەشت، پیرانشار و ورمێ بووە".

بەرپرسی یەگانی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوڕێژوانی ورمێ، هەرچەند ئاماژەی بە خەساری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە نەکردووە، بەڵام هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان لە لێڕەوار و دارستانەکانی بۆ وشکەساڵی، گۆڕینی کەش و هەوا و... گەڕاندەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە