پەیامی کورد … کەش و هەوای ڕۆژانی نەورۆز بزانە
شەپۆلێکی دیكەی باران بارین رووی لە هەرێمی كوردستان دەكات ، بەپێی پێشبینییەكانیش كاریگەری شەپۆلەكە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێـت و ڕۆژانی نەورۆزیش كەشوهەوا ئاسایی دهبێت و پلهكانی گهرما له نێوان 5 بۆ 22 پله دهبێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە ناوهڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی 3 ڕۆژ دەخایەنێت.
لە زانیاریەكانی كەشوهەوا ماڵپەڕةكەدا هاتووە، کە 21 و 22 ی نەورۆزی ئەمساڵ كهشوههوا ئاسایی دهبێت و له 23 بۆ 25ی مانگ له ناوچە جیا جیاکانی هەرێم باران دەبارێت.
ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، ڕۆژانی 23ی مانگ تاوەكو 25ی مانگ باران بارین بەشێوەی پچڕ پچر بەردەوام دەبێت ، هاوکات پێشبینی دەكرێت لە نزیكی سەنتەری شارەكان بارانێكی زۆر ببارێت و پلەکانی گەرما نزم ببێتەوە.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە