پلانێكی داعش بۆ شكاندنی گرتوخانه‌یه‌كی به‌غدا پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

پلانێكی داعش بۆ شكاندنی گرتوخانه‌یه‌كی به‌غدا پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

پەیامی کورد … پلانێكی داعش بۆ شكاندنی گرتوخانه‌یه‌كی به‌غدا پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

 

دەزگای هەواڵگریی عێراقی له‌ نوسراوێكی نهێنیدا، پلانێكی داعشی ئاشكراكردووه‌، بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر گرتوخانه‌یه‌ك له‌ به‌غدا، بۆ ئازادكردنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌.

 

له‌ نوسراوێکدا، دەزگای هەواڵگریی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بەمەبەستی ئازادکردنی چەند سەرکردەیەکیان لە گرتووخانەی کەرخ لە بەغدا، رێکخراوی داعش پلانی داڕشتووە هێرش بکاتە سەر ئەو گرتووخانەیە.

 

لە نوسراوەکەدا، کە نهێنیە و رۆژی 15ی تەمووز دەرچووە، ئاماژە بەوەدراوە، چەکدارانی داعش پلانیان هەیە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و، کەسانی خۆکوژەوە پەلاماری گرتووخانەی ناوەندیی کەرخ "کروپەر" بدات و، ئامانجی داعشیش لەو هێرشە شکاندنی گرتووخانەکە و ئازادکردنی ژمارەیەک سەرکردە و فەرماندەی زیندانیکراویەتی.

 

دەزگای هەواڵگریی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ژمارەیەک کارمەند و فەرمانبەری فەرمانگەی چاکسازی کەرخ لە سەرخستنی پلانەکەدا هاوکاری داعش بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە