پەیامی کورد … وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا سەردانی عێراق وهەرێمی کوردستان دەكات
ئه‌مرۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا سه‌ردانى كوێت ده‌كات و پاشان دێته عێراق.
حكومه‌تى ئیتاڵیا رایگه‌یاند: كهلویجى دى مایۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا ئه‌مرۆ سه‌ردانى كوێت ده‌كات وهێزهكانى وڵاته‌كه‌ى له‌بنكه‌ى سه‌ربازى سالم به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته دا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها بریاریشه سه‌ردانى عێراق بكات وله‌به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ود. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كۆببێته‌وه ودۆخى ناوچه‌كه وبهرهنگاربوونهوهى شه‌ڕى دژى داعش تاوتوێ بكات وهێزهكانى وڵاته‌كه‌ى له‌عێراق به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
دى مایۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له‌نێو خاكى عێراق دا كۆده‌بێته‌وه وكههاوبهشن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ناتۆ، وهه‌روه‌ها له‌ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى دا بۆ عێراق، بریاره وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات وله‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمیش كۆببێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە