ناسنامەی قوربانییەکانی رووداوەکەی مێردین ئاشکرا کرا

ناسنامەی قوربانییەکانی رووداوەکەی مێردین ئاشکرا کرا

پەیامی کورد... ناسنامەی قوربانییەکانی رووداوەکەی مێردین ئاشکرا کرا


ناسنامەی قوربانییانی رووداوەکەی ئەمڕۆی مێردینی باکووری کوردستان بڵاوکرایەوە، خێزانەکەشیان باس لەوە دەکات کە کوژراون و هیچ دەستکاریی پارەکانیان نەکراوە.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە مێردینی باکووری کوردستان لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرشی چەکداریی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆکەی پارێزگای دهۆک بووە و پێنج کەسی خەڵکی دهۆکی تێدابووە.

لە رووداوەکەدا چوار کەسیان کوژراون و گوللـە بەسەریانەوە نراوە، یەکێکیان بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

ناسنامەی قوربانییەکانی رووداوەکە بریتیین لە، هەندرێن عەبدوڵڵا ساڵح (39 ساڵ) و واحیدە حەیدەر جاسم (63 ساڵ) و عەبدوڵڵا ساڵح مستەفا (69 ساڵ)، چیمەن شاهین خالید (75 ساڵ) گیانیان لەدەستداوە و ئەحمەد جەلالەدین ئیبراهیم (45 ساڵ) بریندارە.

تا ئێستا ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستگیرنەکراون و نازانرێت کێن و پاڵنەری تاوانەکە چیبووە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە