"ئێمە بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین"

"ئێمە بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین"

پەیامی کورد   ...  "ئێمە بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین"

جێگری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڤێدانت پاتەل ڕایگەیاند : ئەگەر ئەو هێرشانەی باسکراون ڕابگیرێن، هیچ پاساوێکی ئەمریکی بۆ ئەم هێرشە ئاسمانییانە نامێنێت و ووتی ؛ پێش هەموو شتێک با ئەمە بڵێم، ئێمە بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین. " ."

ووتەبێژی پاتەل ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانەی ووڵاتەکەی لە دژی گرووپە شیعەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق ئەنجامی دەدات بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق نازانێت و ووتی ، "ئێمە گرووپە میلیشیاکانی لایەنگری ئێران بە بەرپرسیار دەزانین لە کردەوە ئارەزوومەندانە و نامرۆڤانەیان و بۆ... ئەوانەی دەیانەوێت زیان بە کارمەندان و هێزەکانمان بگەێنن.

لە درێژەی قسەکانیدا ڤێدانت پاتەل وتی کە ئەوان لە هەر کاتێک و لە هەر شوێنێک کە بە گونجاویان بزانن ووڵامی هێرشەکانی دژی ئەمریکا دەدەنەوە.

دەشڵێت: "شتێکی گرینگ کە دەبێت لەبیرمان بێت ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت ئەوە بزانرێت، درێغی ناکەین لە پاراستنی گەلەکەمان و تۆڵەی هەر کەسێک دەکەینەوە کە زیان بە هێز و کارمەندانی ئەمریکا بگەێنێت".

ڤێدانت پاتەل جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەو هێرشانەی پێشتر باسمان کرد بوەستێندرێن، ئەمریکا هیچ پاساوێک بۆ ئەو هێرشە ئاسمانییانە نادۆزێتەوە و ووتی، پێش هەموو شتێک با ئەمە بڵێم، ئێمە بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە