پەیامی کورد ... ناسنامەی قوربانیانی رووداوەکەی دووکان ئاشکرا بوو
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر رێگای دوكان - رانیه دۆزرانه‌وه كە خەڵكی قەزای شێخانن و لە سلێمانی دادەنیشتن.
ئەمشەو پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند دوای رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر رێگای دوكان - رانیه كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا ناسنامه و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه.
روونیشیكردەوە كە قوربانییه‌كان پێكهاتون له‌ژن‌و پیاوێك‌و دو منداڵیان به‌ناوه‌كانی (س، ب، ح له‌دایكبوی 1972 شۆفێری ئوتۆمبێله‌كه، ل، ر، د له‌دایكبوی 1972 هاوسه‌ری پیاوه‌كه، ئـ، ب، ح له‌دایكبوی 2009 منداڵی شۆفێره‌كه، ر، ب، ح له‌دایكبوی 2011 منداڵی شۆفێره‌كه).
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌و زانیارییه ده‌ستكه‌وتوه‌كانی پۆلیس، ئه‌و خێزانه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانین، به‌ڵام به‌ناسنامه خه‌ڵكی قه‌زای شێخانن له‌سنوری شه‌نگال.
ئه‌مرۆ لەسەر رێگای سەرەکی دوکان - رانیە روداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (تۆیۆتا - پرادۆ، تۆیۆتا - كرۆلا، بارهه‌ڵگر)دا روویداو بووه هۆی سوتانی پرادۆكه، له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیانلەدەستدا کە سەرجەمیان لەناو ئۆتۆمبێله پرادۆكه‌دا بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە