پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق یادی بارزانی نەمر دەکاتەوە
لە پەرلەمانی عێراق ڕێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی بارزانی نەمر، ڕابەری شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 1-3-2022 لە یادی 43 ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی (بارزانی نەمر)، پێشانگایەکی وێنەیی بۆ وێنەکانی بارزانی نەمر لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق کرایەوە.
ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی بارزانی نەمر بە ئامادەبوونی حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوتلە جیاوازەکان، بەڕێوە چوو.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: بارزانی نەمر بە درێژایی ژیانی، داوای بەرزڕاگرتنی بەها جوانەکانی دەکرد.
شاخەوان عەبدوڵڵا داوای لە پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان کرد بەردەوام بن لە دانوستاندن و گفتوگۆ بۆ بڵاوکردنەوەی گیانی نیشتمانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە