پەرلەمانی کوردستان  بە ئامادەبوونی ھەردوو وەزیری ناخۆ و پێشمەرگە، لەسەر دوو پرسی گرینگ كۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان  بە ئامادەبوونی ھەردوو وەزیری ناخۆ و پێشمەرگە، لەسەر دوو پرسی گرینگ كۆ دەبێتەوە

پەیامی کورد     ...    پەرلەمانی کوردستان  بە ئامادەبوونی ھەردوو وەزیری ناخۆ و پێشمەرگە، لەسەر دوو پرسی گرینگ كۆ دەبێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو بە ئامادەبوونی ھەردوو وەزیری ناخۆ و پێشمەرگە، پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دوو پرسی گرینگەوە كۆ دەبێتەوە.

خەدیجە عومەر، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند : "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا دوو پرسی گرینگ گفتوگۆیان دەربارەوە دەكرێت، كە ئەوانیش بریتین لە تێكچوونی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان و تۆپبارانكردنی ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان".

ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ووتیشی: "لەو كۆبوونەوەیەدا، بڕیارە ھەر یەك لە وەزیری ناخۆ و وەزیری پێشمەرگە و وەزیری كاروباری ھەرێمیش ئامادە بن و گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسانەوە دەكەین بۆ ئەوەی بزانین ھۆكارەكان چین و ڕوونكردنەوەی پێویست بدەن".

دەشڵێ: "پێش ئەوەی كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت، وەزیرەكان ئاگادار دەكرێنەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان، بۆ ئەوەی ئەوانیش ئاگادار بن و خۆشیان بۆ كۆبوونەوە ئامادە بكەن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە