پەیامی کورد ... پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەدرێت .
بە پێی زانیارییەکان سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان کراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمان دەنگ لەسەر کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تا پەسەندکردنی دەستور دەدات.
کۆبونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە ٥ی ئەم مانگە هەرسێ لایەنی سەرەکی پارتی، یەکێتی و گۆڕان گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی، و هاوکات دوێنێ سێشەممەش هەرسێ فراکسیۆنی حزب ئەو ناکۆکییانەی کە لەبارەی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە هەیانبوو چارەسەر کرا، .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە