پەیامی کورد ... پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە دەنگ لەسەر پێشنیازه یاساییەکان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان لە هەرێمی کوردستان دەدات.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ پەرلەمان لەبارەی پرسی به قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکات، هاوکات دەنگ لەسەر دەست لەکارکشانەوەی پەرلەمانتارێک لە لیژنەی کشت و کاڵ دەدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، دانیشتنی ژماره " ٢ "ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوه‌ڕۆ بەڕێوەدەچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە