پەیامی کورد ... پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە
بەریوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا کارەکانی پەرلەمان راگیرابوون، دەستپێدەکەنەوە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە راگەێندراوێکدا رایگەیاندوە، "دوای تۆمارکردنی چەند حالەتێک تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناوپەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە پێویستی زانی بۆ سەلامەتی گشت پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی خۆی راگرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانەی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕانەوە ماڵی خۆیان و تەندرووستیان زۆرباشە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکردوە، کاری لە پێشینەی پەرلەمان بریتی دەبێت لە، دۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، دۆخی دارایی هەرێم، زۆری جموجوڵی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، بابەتە هەنوکەییەکانی نێوخۆی و هەرێمی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە