پەرلەمانى یەکیەتى ئەوروپا: تورکیا دەبێت دەست لەسەر هەدەپە هەڵگرێت و هانى دروستکردنى ڕق و کینە نەدات

پەرلەمانى یەکیەتى ئەوروپا: تورکیا دەبێت دەست لەسەر هەدەپە هەڵگرێت و هانى دروستکردنى ڕق و کینە نەدات

پەیامی کورد … پەرلەمانى یەکیەتى ئەوروپا: تورکیا دەبێت دەست لەسەر هەدەپە هەڵگرێت و هانى دروستکردنى ڕق و کینە نەدات

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەوروپا دەنگی لەسەر پرۆژە بڕیارێک لەسەر گوشار و پاڵەپەستۆکانی سەر ئۆپۆزیسیۆنى تورکیا و لە نێویشیاندا هەدەپە دا.

 

پڕۆژە بڕیارەکە لەسەر هەڵسووکەتى نادروست و بەرهەڵستکارانەى تورکیایە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە و بەتایبەت هەدەپە دەڵێت دەبێت تورکیا دەست لە گوشارەکانی سەر هەدەپە هەڵگرێت.

 

ئەوروپا خوازیارە کە نابێت تورکیە پارتە سیاسییەکان بخاتە بن هەڕەشە و گوشارەوە.

داواش لە بەرپرسانی تورکیا دەکات ڕق و کینە دژی هەدەپە واز لێ بێنن کە پۆستەکانى هاوسەرۆکانی شارەوانی و پەرلەمانتارانیان بەدەستە.

 

هەروەها دژى لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاریەتی هەدەپە وەستاوەتەوە داواش دەکات پەرلەمانتاررەکانى هەدەپە لە زیندانەکاندان ئازاد بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە