پەیامی کورد … گەرمیان/ بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە
ئەمڕۆ یەك شەممە بۆمبێكی چێندراو بە هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوری گەرمیان تەقیوەو ڕوداوەكە زیانی گیانی نەبووە.
پەیامنێری كوردیو لە گەرمیانەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لە نزیك گوندی ناڵەشكێنەی سەر بە ناحیەی زینانە لە گەرمیان بۆمبێكی چێنراو بە مەفرەزەیەكی پێشمەرگە تەقیەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: بۆمبەكە بە پێشمەرگەكانی فەوجی ۲ی لیوای ۱٤٤تەقیوەتەوە و ڕوداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبوەو تەنها زیانی ماددی هەبووە كە بەر ئۆتۆمبێلێك كەوتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە