پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی چوار ڕۆژنامەنووسی کورد لە کەرکووک
سوپای عیراق ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوسی له گوندی په‌لكانه‌ی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركردووه، تیمه‌كه‌ش تیمی ده‌زگاكانی ( ئێستا، ژیان، ئه‌نادۆڵ،كه‌ركوك ناو)ن.
به‌گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بووەتەوە، سوپای عیراق چوار ڕۆژنامه‌نوسی كورد له‌گوندی په‌لكانه سه‌ربه‌پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركردووه كه تیمه‌كه له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی ڕۆژنامه‌وانیدا بوون .
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ڕۆژنامه‌نوسه‌كانیش هه‌ریه‌ك له ( سۆران محه‌مه‌د وێنه‌گری تۆڕی ژیان، هه‌ڵمه‌ت حه‌سه‌ن په‌یامنێری كه‌ركوك ناو، ئۆژین جۆڵا په‌یامنێری ئه‌نادۆڵ، سۆران عه‌بدولكه‌ریم په‌یامنێری تۆڕی ژیان).
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیكه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ماڵه كورده‌كانی گوندی په‌لكانه‌یان ئاگاداركردوەته‌وه كه ده‌بێت ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و ده‌وترێت كه عه‌ره‌بی هاورده له شوێنه‌كانیان جێگیر ده‌كرێت، گوندی په‌لكانه ده‌كه‌وێته سنوری پاریزگای كه‌ركوك و نزیكه‌ی ٥٠ بۆ ٦٠ ماڵی كوردی تێدا نیشته‌جێیه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە