پەیامی کورد ... ڕاگەێندرا کە ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان " پ.د.ک " و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ووتوووێژ کردن لە سەر کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە .
لە کۆبوونەوەکەی " پ.د.ک " و گۆڕان حەفتەی ڕابردوو هەردوو لایەن بڕیاری لێأنەی هاوبەشیان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان و دانانی بەرنامەی کابینەی نوێی وەریانگرتبوو .
بە گوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی گۆڕان و پ.د.ک دوو مژاری سەرەکی دەخرێنە بەر باس کە مژرای یەکەم بەرنامەی کابینەی ٩ی حکوومەت و مژاری دووهەمیش شێوازی دابەش کردنی پۆستەکانی حکوومەتی هەرێمە .
هەروەها ڕاگەێندرا کە بزووتنەوەی گۆڕان لیستێکی لە داواکارییەکانی ئامادە کردووە کە ئەمڕۆ ڕادەستی " پ.د.ک " ەی دەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە