پەیامی کورد … پەرتەو کرماشانی شاعیری ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ، سێشەممە 25/1/2022، مامۆستا عەلیئەشرەف نەوبەتی ناسراو بە ''پەرتەو کرماشانی'' شاعیر ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا پەرتەو کرماشانی لە 29/9/1931 لە کرماشان لەدایک بووە و یەکێک لە غەزەلنووسانی بەناوبانگە و بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی و ساڵی 1998 دیوانی شیعرەکانی بە ناوی ''کووچەباغییەکان'' بە هەوڵی د. محەمەد عەلی سوڵتانی چاپ و بڵاو کرایەوە کە تا ئێستا چوار جار چاپ کراوە و لە هەر چاپێکیدا کۆمەڵێک شیعری لێ زیاد کراوە.
زۆر وتار و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی دەربارە شیعرەکانی پەرتەو کرماشانی نووسراوە و لە بواری نووسینی غەزلدا دوای شامی کرماشانی، پێشەنگی شاعیرانی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستانە و بەشێکی شیعرەکانی لەلایەن گۆرانبێژانی ناودارەوە ئاوازیان بۆ دانراوە و بە گۆرانی گوتراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە