پێدەچێت، حەیدەر عەبادی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی لەهەمان پۆستدا، دەستبەرداری حزبەکەی ببێت.
حەیدەر عەبادی، بەنیازە لەگەڵ لیستی سائیرون کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عیراقە. هاوپەیمانێتی پێک بهێنێتک کە چەند لایەنێکی براوەی هەڵبژاردنی تێدابێت.
هاوکات مهرجهعییهتی ئایینی نهجهف، لە چوونەدەرەوەی عەبادی لە پۆستەکەی هەمان رای موقتەدا سەدری هەیە. پێیانوایه دهبێت حەیدەر عەبادی، بۆ دووبارە کاندید کردنەوەی سهربهخۆ بێت و بچێته دهرهوهی سهرپهرشتی حزبی دەعوە.
ئەم بۆچوونە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان نوری مالیکی و موقتەدا سەدر دێت، بۆیە بەرەی مالیکی لە ناو هاوپەیمانێتی نەسر، هەموو هاوپەیمانێتییەک لەگەڵ سائیرون رەت دەکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە