پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
دوێنێ یەکشەممە ١٩ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعوود بارزانی پێشوازی لە موحەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا وێڕای باسکردنی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵیش تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
سەرۆک بارزانی جارێکی تر جەختی لەوە کردەوە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لەپەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانیدا دەڕوانێ هەمیشە پێمان وابووە بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی ئەو بەرژەوەندیانە کۆمان دەکاتەوە.
لای خۆیەوە زەریف خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە