ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خاتوو نادین مەینزە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمریکی بۆ ئازادی ئایینی کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمریکی بۆ ئازادی ئایینی پێزانینی بۆ سیاسەتی سەرۆک بارزانی و ڕۆلی مێژوویی خانەوادەی بارزانی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئایینی و پاراستنی ئازادیی نەتەوەیی و ئایینی لە کوردستان ھەبوو. ھەروەھا قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش و میوانداری خەڵکی کوردستان و حەواندنەوەی سەدان ھەزار ئاوارە، بەرز نرخاند.
ھەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی رەوشی ئایینیەکان و پێکەوەژیانی پێکھاتەکان لە کوردستان و بەردەوامبوونی فەرھەنگی پێکەوەژیان ئاڵوگۆڕ کران.
بارودۆخی سیاسی سووریا و گوزەرانی خەڵک و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیە کوردییەکانی سووریا تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە