بەپێی پێشبینییەکانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق، له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه شه‌پۆلێكی باران بارین تەواوی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق بڵاویکردووەتەوە، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رماش به‌راورد به رۆژێك پێشتر كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێتەوە، به‌ڵام له ناوچه‌كانی باكوور و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ودا ئه‌گه‌ری باران بارین و هه‌وره بروسكه هه‌یه.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت كه‌شوهه‌وای رۆژی دووشه‌ممه وه‌ك رۆژی پێشتری بمێنێتەوە و رۆژی سێشه‌ممه‌ش باران بارین له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستپێبكات و پله‌ی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە