سێ تەقینەوە کەرکووک دەهەژێنێت و زیاتر لە ١٦ کەس بریندار هەیە

سێ تەقینەوە کەرکووک دەهەژێنێت و زیاتر لە ١٦ کەس بریندار هەیە

پەیامی کورد    ...    لە ئەنجامی سێ تەقینەوە لەناوشاری كەركوك، 16 كەس برینداربوون، هێزە ئەمنییەكانیش دەڵێن "تەقینەوەكان لەڕێی بۆمبەوە ئەنجامدراون".
بە پێی زانیارییەکان لەبارەی هەرسێ تەقینەوەكە یەكێك لە سێ بۆمبەكە دەنگی بوە و یەك لەدوای یەك تەقیونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دو تەقینەوە لە کەرکوک رویاندا و دواتریش تەقینەوەی سێیەم رویداوە و بەهۆیانەوە 16 کەس برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دو تەقینەوە لە دو ناوچەی جیاوازدا لە رێگەی بۆمبەوە رویانداوە و دواتریش تەقینەوەی سێیەم رویداوە و سەرجەم ئەو کەسانەش بەهۆی تەقینەوەکانەوە برینداربوون ژمارەیان 16 کەسە.
ئامژەی بەوەشکرد، تەقینەوەی یەکەم لە بازاڕی ئەحمەد ئاغا لە نزیک بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن رویداوە، کە شوێنی کۆبونەوەی کرێکارانە و بۆ دەستکەوتنی کار تیایدا کۆدەبنەوە، کە بەشێکی زۆی ئەو کەسانەی لەو ناوچەیەدان کورد و تورکمانن، تەقینەوەی دوەمیش لە بازاڕی دۆمیس رویداوە لەسەر پردی دۆمیس کە گەڕەکێکی عەرەب نشینە.
تەقینەوەی سێیەمیش بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە بوە لە نزیک پردی رەشید لە باشوری کەرکوک.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە