پەیامی کورد ... سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٢٢ تووشبووی نوێ تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ سێشەممە ١٥ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٠، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، ٢٢٢ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشتووەته ١٠٠ هه‌زار و ٧١٩ تووشبوو.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتووەته سێ هه‌زار و ٣٠٣ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم له باره‌ی چاكبوونه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٣٢٠ كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بوون چاكبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌ش كۆی گشتی چاكبوونه‌وه گه‌یشتوه‌ته ٦٥ هه‌زار و ٢٨٣ كه‌س.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە