پەیامی کورد ... سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ١٤٠ توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی كانونی یەكەم ئاماری ٢٤ كاتژمێری تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و ٧٤٤ پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە ١٤٠ توشبووی نوێ تۆماركراون.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە و هەر لەو ماوەیەدا ٣٨٣ توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە ١٠٣ هەزار و ٩٩ توشبوو و لەو ژمارەیە ٦٩ هەزار و ٧٥٠ توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و ٣٨٠ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە