پەیامی کورد ... سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و ٤٣٨ تووشبووش چاكبوونەوە و ٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران (٨ هەولێر، ١١ سلێمانی، ٢٨ دهۆك، ١ گەرمیان)، 438 تووشبووش چاكبوون (٣٨ هەولێر، ٥٣ سلێمانی، ٣٢٤ دهۆك، ٢٣ ڕاپەڕین)، ٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە ٣ دهۆك.
هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبووان ١٠٦ هەزار و ٢٨٧ تووشبوون، لەگەڵ ١٠٠ هەزار و ٤٦ چاكبوونەوە و ٣ هەزار و ٤٧٧ مردن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە