دوو لێژنەی هەرێمی کوردستان و بەغدا سەبارەت بە کردنەوی ڕێگای نێوان کەرکووک هەولێر کۆبوونەوە و گەیشتن بە ڕێککەوتن .
بەپێی ڕاپۆرتێک لە سۆمرییە نیوز، دوو لێژنەی هەرێمی کوردستان و بەغدا سەبارەت بە کردنەوی ڕێگەی نێوان کەرکووک هەولێر لە ناوچەی پردێ کۆ بوونەوە و بە ڕێککەوتن گەیشتن.
هۆگر عەزیز، ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر، سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ووتی: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییە سەرەتاییەكان بۆ چاک كردنەوەی پردەكەی پردێ کراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە هەموو ئامادەكارییەک كراوە.
ئەو زیادی کرد: هەر دوولا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ کردنەوەی ڕێگاکە و چاک کردنەوەی پردی پردێ، کە ڕێگای هەولێر-کەرکوک بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
دوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ لێژنەکەی هەرێم، شاندی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرەو شاری كەركووک بەڕێکەوتن، بڕیارە بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ ڕاکان سەعید جبووری، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت کۆ ببنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیندرا: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی كردنەوەی ڕێگای نێوان كەركووک-هەولێری دەركردووە، بەڵام تا ئێستا ڕێگاكە نەكراوەتەوە.
پێشتریش ڕاگەیندرابوو تێچووی چاک كردنەوەی پردەکەی پردێ بە بڕی یەک ملیار دینار خەمڵێندراوە، هەروەها ئەگەر دەست بە چاک کردنەوەشی بکرێت، بەلایەنی کەمەوە ماوەی هەشت مانگ کاتی پێویستە.
لە دوای تەقاندنەوەی پردەکە, هاتووچوو کردن لەو ڕێگایەوە ڕاگیراوە و ئێستا هاووڵاتیان لە شارەدێی تەقتەق-ی سەربە شارۆچکەی کۆیە هاتووچو دەکەن، ئەوەش کاتێکی زۆرتری پێدەچێت و قەرەباڵغی زۆریشی درووست کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە