جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ووتی : تۆڵه‌ی دڵۆپ به دڵۆپی خوێنی شه‌هیدانی شاری ئه‌هواز ده‌که‌ینه‌وه، دڵنیا بن.
به پێی ڕاپۆرتێک حسێن سه‌لامی ، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران له لێدوانێکدا له نوێژی هه‌ینی تاران سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌هواز ڕایگەیاند : دوای ئه‌م ڕووداوه ویستیان شه‌ڕی ناخۆیی خوێناوی له ئه‌هواز هه‌ڵبگیرسێنن به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌هواز بێ هیچ ترسێک له تیرۆریسته‌کان به‌شداری به خاک سپاردنی ته‌رمی شه‌هیدانی ڕووداوه‌که‌یان کرد.
هەروەها ووتی : خەونی ئه‌مریکا کە لای وابوو خه‌ڵک پشتی حکومه‌تیان چۆڵ کردووه، شێوا. ئه‌و ڕووداوه پشتیوانی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌یه. داڕێژه‌رانی ئه‌م ستراتیژییه له لایەن ئه‌مریکا، ئیمارات، عه‌رەبستان و ئیسرائیلە . دڵنیا بن که تۆڵه‌ی دڵۆپ به دڵۆپی خوێنی شه‌هیدانی ئه‌هواز له‌مانه ده‌که‌ینه‌وه چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات خۆیان حه‌شار دابێت. ئیمارات و سعوودییه به باشی ئاگادار بن که ئه‌وان بچووک تر له‌وه‌ن بتوانن ئێران نائه‌من بکه‌ن.
سه‌لامی ڕوو له وڵاتانی عه‌ره‌بی وتی: ئێوه هیچ هێزێکی سه‌ربازیتان نییه و ته‌نیا کاتێک له ته‌نیشت ئه‌مریکان هه‌ست به هێز ده‌که‌ن، ئێوه هه‌رگیز به‌رگه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران ناگرن. ئه‌گه‌ر له هێڵی سوورمان تێپه‌ڕ بکەن گومانی تێدا نییه که هیچ هێڵێکی سوورتان پێوه ناهێڵین. هەروەها هۆشداری بە ئه‌مریکاش ده‌ده‌ین که پشتیوانی کردن له تیرۆریستان ئه‌نجامێکی باشی نابێت.
ئه‌و ڕوو له خه‌ڵکی ئێرانیش ڕایگه‌یاند: خه‌ڵکینە هیچ نیگه‌ران مه‌بن چوونکە ئه‌مریکا هیچی پێناکرێت هه‌موو هه‌نبانه‌کان پڕن له که‌ل و په‌لی خواردن و ووڵاته‌که‌مان پڕه له کانگاو و سه‌روه‌ت هه‌موو ئه‌م شتانه پڕووپاگه‌نده‌یە و شه‌ڕی ده‌روونی دوژمنان و ئه‌مریکایه. خه‌ڵکینه ڕاوه‌ستن و فریوی ئۆپراسیۆنی ده‌روونی دوژمن مه‌خۆن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بترسێت به‌شێکه له دوژمنه‌کانی ئێمه و خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ موجاهدینه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە