عومەر ئۆجاڵان ... کورد سەری لە پێش داگیرکاران دانانەوێنێت

عومەر ئۆجاڵان  ...   کورد سەری لە پێش داگیرکاران دانانەوێنێت

پەیامی کورد    ...     عومەر ئۆجاڵان  ...   کورد سەری لە پێش داگیرکاران دانانەوێنێت

پەرلەمانتاری " هەدەپە " عومەر ئۆجاڵان " بە بۆنەی بێتاوان کوشتنی ئەو کەنجە کوردەی باکوور بە ناوی باریش چاکان خەڵکی پاتنووس و نیشتەجێی ئانکارا لە پێس دوو ڕۆژدا لە لایەن ٣ کەسی نەژادپەرەستەوە پەیامێکی بۆ میدیاکانی ڕاگەیاندن بڵاو کردەوە . پەیامی عومەر ئۆجاڵان پەرلەمانتاری کورد کە بە شێوەی ڤیدیۆ بڵاو کراوەتەوە ڕایگەیاند :

باریش چاکان ڕۆڵەی نەتەوەی کورد بوو ، لە ناوچەی ئاگرییەوە هاتبوو ، خەڵکی پاتنووس بوو ، بە داخەوە لەم ووڵاتەدا لە پایتەختی تورکیا بە شێوەیەکی پیس و دڕندانە کوژرا . لە بەر ئەوەی زمانی ئەو کوردی بوو و ئەو ڕۆڵەی کورد بوو ، هێرشێکی گەورەیان کردە سەری .نە تەنیا باریش چاکان بەڵکوو دوژمنایەتیەک لە دژی گەلی کورد لە ئارادایە. یاسای دوژمنایەتی لە بەرامبەر گەلی کورد کاری پێدەکرێت  ئێمە لەو باوەرەدا نین کە کۆماری تورکیا بتوانێ بەم شێوازە بەرەو پێش بڕوات و بەسەر بکەوێت. ئەوەی کە کۆماری تورکەکان ڕۆڵی پێدەگیڕن ، دوژمنایەتی کوردی تێدا بەڕێوە دەبەن . ئەو پەرلەمانتارەنەشی کە ئازایەتی ئەوەیان نییە بە خۆیان بڵێن ئێمە کوردین ، دەڵێن ئەژدادی ئێمە کوردە ئەژدادی ئەوان کوردە بەڵام ئەوان بۆخۆیان کورد نین دایکی ئەوان و باوکی ئەوان کوردە بەڵام ئەوان خۆیان بە کورد هەژمار ناکەن ، لەبەر ئەوەی کە لە ناو حزب و پارتی دەسەڵاتدار دا سیاسەت دەکەن ، لە بەر ئەوەش کە ناتوانن بڵێن ئێمە کوردین .کورد لە ماوەی دەیان ساڵدا تێکۆشانی خۆیان کردووە و دەیکەن سەریش یان لە بەر داگیرکاران دانانەوێنن ، شتێک کە کۆماری تورکیا بیکات ، دەبێ سیاسەتی خۆی لە بەرچاو تێپەڕێنێت ، بۆ هەموو گەلان ، سیاسەتێکی نوێ بۆ هەموو گەلان و ڕێزێک بە گوێرەی دیموکراسییەت درووست بکات " سڵاو و حۆرمەت

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە