به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه، به‌هۆی بونی مه‌ترسی هێرشكردن بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی له‌سلێمانی، به‌بڕیاری شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌پارێزگای (سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه) ده‌وام ڕاگیراوه.
پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌دۆخی سلێمانی و ڕاگرتنی ده‌وام له‌هه‌ردوو باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و لقی (4)دا ڕونكردنهوه ده‌دات، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش له‌سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ڕاگرتنی ده‌وام له‌دوو ناوه‌نده‌ی پارتی، په‌یوه‌ندیی به‌هیچ ههڕهشهیهكهوه نییه له‌سه‌ر باره‌گاكانمان”.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی ڕاگه‌یاند، “له‌پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌واممان ڕانه‌گرتوه، به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك پشومان وه‌رگرتوه به‌هۆی وه‌رزی به‌هاره‌وه هه‌ندێك نۆژه‌نكردنه‌وه لهباڵهخانهكانمان له‌سلێمانی”.
وتیشی:”وه‌رگرتنی ئه‌و پشوه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هه‌بونی مه‌ترسی هێرشكردن بۆسه‌ر باره‌گاكانمان نییه له‌شاری سلێمانی، به‌ڵكو ته‌نها به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئاماژه‌م پێكرد پشومان وه‌رگرتوه‌و هه‌فته‌ی داهاتوش ده‌وامی ئاسایی خۆمان ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە