ئەرتەشی عەرەبستان بەرپەچی هێرشە مووشەکییەکەی سەر ڕیازی دایەوە

ئەرتەشی عەرەبستان بەرپەچی هێرشە مووشەکییەکەی سەر ڕیازی دایەوە

پەیامی کورد    ...     ئەرتەشی عەرەبستان بەرپەچی هێرشە مووشەکییەکەی سەر ڕیازی دایەوە 

ئەرتەشی عەرەبستانی سەعوودی دوو هێرشی مووشەکی بۆ سەر ڕیاز و شارێکی سنووری ئەو ووڵاتە بەرپەچ کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ولعربیە ، ئەرتەشی عەرەبستانی سەعوودی مووشەکێک لە سەر ئاسمانی ڕیاز و یەکێکی دیکەشی لە سەر شارو بەندەری جازان لە سنووری یەمەن کردە ئامانج

پێشتر ڕاپۆرت درابوو کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی ، چەندین هێرشیان بۆ سەر مۆڵگەکانی چەکدارانی حووثی یەمەن لە سەنعا و پارێزگاکانی صعدە و جوف لە سنوورەکانی لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی ئەنجامداوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە