سێ داواکراوی تیرۆر لە سلێمانی دەستگیر کران

سێ داواکراوی تیرۆر لە سلێمانی دەستگیر کران

 


پەیامی کورد... سێ داواکراوی تیرۆر لە سلێمانی دەستگیر کران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، لە سنووری پارێزگای سلێمانی سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە داواکراو بوون بە تۆمەتی تیرۆر.

شانەکە بڵاوی کردووەتەوە، دوای بەدواداچوونی مەیدانی ورد لە کەرتی تایبەت بە بەدواداچوونی داواکراوانی دادگا، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش بە تەنسیق لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ٣ داواکراویان دەستگیر کردووە.

بەپێی بڵاوکراوەکە، ئەو داواکراوانە کە بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون لە پارێزگای سلێمانی بوون، سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەکانیش گیراوەتە بەر بۆ تەواوکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە