پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر جهخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دهكهنهوه
سهرۆك مهسعود بارزانى پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر كرد، کونسوڵی گشتیی ئوردن پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان و بووژانهوهى ههرێمى كوردستان ههبوو.
ئهمڕۆ شهممه 27/11/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە فواد ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و بەدیهێنانی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی کوردستان هەبوو، هەروەها قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆرستانی داعش بەرز نرخاند و سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە سینگفراوانی میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەی کردووە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و شانشینی ئوردن و دۆستایەتیی دێرینی سەرکردایەتی هەردوولا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان کرایەوە.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێکی دیكهى ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە