پەیامی کورد... كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی عێراق جێدەهێڵێت
كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی پشكه‌كانی به كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره فرۆشتوه و عێراقی بهجێدەهێڵێت.
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای بواری ئابوری رایگەیاند، كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل 22.7%ی پشكه‌كانی به كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره له كێڵگه‌ی قورنه‌ی ڕۆژئاوا/1 فرۆشتوه، كه یه‌ده‌گی سه‌لمێنراوه‌كه‌ی ده‌گاته 20 ملیار به‌رمیل و نزیكه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیل بۆ هه‌ر رۆژێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، یان به‌رامبه‌ر به 9%ی كۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراقه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق بڕی 350 ملیۆن دۆلار ده‌داته كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه، به‌ڵام ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه سه‌باره‌ت به بڕی ئه‌و باجانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیله‌وه ده‌درێن، به‌و پێیه‌ی عێراق داوا ده‌كات كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه 120 ملیۆن دۆلار بدات، له‌كاتێكدا كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه ته‌نها 12 ملیۆن دۆلار باج بدات، هێشتا نازانرێت ئایا ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر كراوه یان ڕه‌وانه‌ی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت؟
پێشتر ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری پێشوی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی سۆمۆ پشكی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی له كێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قورنه‌ی یه‌ك به‌ده‌ستهێناوه، كه یه‌كێكه له كێڵگه زه‌به‌لاحه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له وڵاته‌كه‌دا.
به‌پێی وته‌ی عه‌بدولجه‌بار له‌و كاته‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی سۆمۆ (حكومی) بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل له كێڵگه‌ی قورنه 1ی ڕۆژئاوا كه یه‌كێكه له كێڵگه زه‌به‌لاحه‌كان.
كێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قورنه یه‌ك له ساڵی 2010 له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌مریكییه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه و فراوانكراوه، یه‌ده‌گی نه‌وتی كێڵگه‌كه به نزیكه‌ی 85 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە