پەیامی کورد ... هائارتس : ئیسرائیل بە شێوەی نهێنی واکسەنی کۆرۆنا ی بۆ تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین ناردووە
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتس ڕایگەیاند کە یوودلی ئادێلێشتاین وەزیری تەندرووستی ئیسرائیل لە ووڵام بە داواکاری تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین ، بە شێوەی نهێنی و شاراوە واکسەنی کۆرۆنای بۆ ناردوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها نووسی کە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا بارێکی دیکە بریتی لە واکسەنی کۆرۆنا بۆ فەلەستین دەنیردترێت .
ڕۆژنامەی هائارتس هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە تاکوو ئیستا ٢٠٠ دووزی واکسەنی کۆرۆنا بۆ ئەو تەشکیلاتە نێردراوە .
بەرپرسانی دەوڵەتی خۆسەری فەلەستینی داوایان لە ئیسرائیل کردبوو کە بۆ فەلەستین واکسەنی پێویست دابین بکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە