پەیامی کورد ... تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان ٦٦ ملیۆنی تێپەڕاند
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە ٦٦ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ١٨٩ حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر ١:٣٠ ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە ٦٦ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ١٨٩ حاڵەت، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و ٥٣٦ هەزار و ٢٣٤ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چواردە ملیۆن و ٧٧٤ هەزار و ١٦٧ كەس و ٢٨٥ هەزار و ٦٥٦ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە