لۆدریان : پەیوەندی فەڕەنسا و کوردستان پەیوەندییەکی دیرۆکی و گرینگە

لۆدریان : پەیوەندی فەڕەنسا و کوردستان پەیوەندییەکی دیرۆکی و گرینگە

پەیامی کورد  ...  ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان " مەسروور بارزانی " لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا چاوپێکەوتنیان کرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 15-1-2019، ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەم چاوپێکەوتنەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا و کونسووڵی گشتی و هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە دیپلۆماتەکانی ئەم ووڵاتە ئامادە بوون .لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لەو کاتەوەی بووەتە وەزیری دەرەوە، ئەوە شەشەم جارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەو سەردانەی دواییەی ”بە ناونیشانی دۆستایەتی، وەفا و ڕێزگرتن بوو بۆ کورد“ بە ئەنجام داوە.

ژان ئیڤ لۆدریان ئاماژەی بە ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژ بە داعش دا و ڕایگەیاند، ”پێشمەرگە ڕۆڵێکی زۆر کاریگەری لە سەرکەوتن بە سەر داعش دا بینی، من ڕێزم بۆ کورد و کوردستان ھەیە و وەفا و دۆستایەتیم بۆ کوردستان ھەیە“.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ووڵاتەکەی، ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و ھەرێمی کوردستان لەمێژینە و دێرینن و لە ھەمان کاتدا ”پەیوەندییەکانی سەرۆک بارزانی و سەرۆکە یەک بە دوای یەکەکانی فەڕەنسا زۆر باش و ئەرێنی بوون“.

ژان ئیڤ لۆدریان شانازیی خۆی بە ناسین و دۆستایەتیی خۆی لەگەڵ سەرۆک بارزانی نیشان دا و ڕایگەیاند، ”منیش چانسی ئەوەم بەرکەوتووە، کە پەیوەندییەکی دۆستانەم لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا ھەبێت“.

ژان ئیڤ لۆدریان ترسی خۆی لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەربڕی و رایگەیاند، ”مەترسی ھەیە دۆخەکە سەرلەنوێ تێکبچێتەوە، بەتایبەتیش ئەوە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاوە دەست پێدەکات“ و داوا دەکات هەوڵی جیددی بۆ ڕواندنەوەی ئەم مەترسییە بدرێت.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بە قوربانیانی کوردی ئەزیدی کرد و ڕایگەیاند، ”ئەوان تووشی ناخۆشی زۆر زۆر بوون. بەداخەوە تائێستاش گەڕانەوە بۆ شەنگال جێگەی مەترسییە. پێم خۆشە و پێم باشە کە دۆسیەی شەنگال لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لەبەرچاو بگیرێت“.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە