بۆ 4 رۆژ لە غەززە ئاگربەست دەکرێت

بۆ 4 رۆژ لە غەززە ئاگربەست دەکرێت

پەیامی کورد... بۆ 4 رۆژ لە غەززە ئاگربەست دەکرێت

حكومەتی قەتەر رایگەیاند، ئاگر بەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل سەركەوتنی بەدەستهێناوەو بۆ ماوەی چوار رۆژ شەڕو پێكدادان دەوەستێت.

قەتەر باسی لەوەكردووە، دوای هەوڵێكی زۆر بە هاوبەشی لەگەڵ میسرو ئەمریكا، ئاگر بەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل سەركەوتنی بەدەستهێناو بۆ ماوەی چوار رۆژ شەڕ دەوەستێت.

بەپێی ئاماژە سەرەتاییەكان، حەماس (50) گیراوی ئیسرائیلی ئازاد دەكات، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل (150) گیراوی فەڵەستینی ئازاد دەكات، ئەمە جگە لە ڕێگەدان بەچوونە ژوورەوەی پێداویستییە مرۆییەكان و سووتەمەنی بۆ كەرتی غەززە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە