پەیامی کورد ... ئەبوو مەهدی مۆهەندێس : هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەشدی شەعبی زۆر گران لە سەر ئەمریکا دەکەوێت .
بە پێی زانیارییەکان دوابەدوای هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و حێزبۆڵلای عیراق ، ئەبوو مەهدی مۆهەندێس ڕابەری گرووپی چەکداری حەشدی شەعبی لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند : وولامی ئێمە بە هێرشەکەی هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی کەتائێبی حێزبۆڵڵا بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق زۆر قورس و گران دەبێت چاوەڕێ بکەن !!!
هەر لە سەر ئەم هەواڵە کەتائێبی حێزبۆڵڵا ڕایانگەیاندووە : ئێمە چاوەڕێی فەرمانی هێرشین بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق .
ئەبوو ئەحمەد بەسری فەرماندەی سەربازی کەتائێبی حێزبۆڵڵا ڕایدەگەێنیت : هێزەکانی ئێمە بۆ هێرش کردن بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە