لە ڕاپەڕین ١٥ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کران

لە ڕاپەڕین ١٥ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کران

پەیامی کورد ... لە ڕاپەڕین ١٥ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کران

 

هێزە ئەمنییەکانی ڕاپەڕین ١٥ کەسیان لەو ناوچەیە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

 

محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە: ”ئەمڕۆ لە دوو چالاکی جیاوازدا ھێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەلادزێ بە ھاوکاری بنکەی ئاسایشی ژاراوە دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر 15 گومانلێکراویان بەپێی ماددەی (1/14) و (2/14) لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیر کرد".

 

ڕاشیگەیاند: "بەشێک لە تۆمەتبارەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانی دیکەش بەردەوامە و پاشان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکەین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە