پەیامی کورد ... بەڕێوبەری شارەوانی چواری ھەولێر رایده‌گه‌ینێت، سبه‌ى ئێواره به‌شێكى تر‌ى شه‌قامى 120 مه‌ترى شارى هه‌ولێر لە ماجیدی مۆڵه‌وه تا سەر ڕێگای كەركووك كە نۆ كیلۆمەترە به‌ڕووى هاونیشتیمانیان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندازیار بۆتان خۆشناو، ڕایگەیاند، سبه‌ى ئێواره به‌شى سێیه‌مى شه‌قامى 120 مه‌ترى شارى هه‌ولێر له نێوان شه‌قامى كۆیه تاوه‌كو رێگاى كه‌ركووك به‌ڕووى هاونیشتمانییان ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش جه‌نجاڵى ناوشار كه‌متر ده‌كاته‌وه.
خۆشناو ده‌شلێت، سبه‌ى ئێواره به‌بێ هیچ رێوره‌سمێك شه‌قامه‌كه ده‌كرێته‌وه، ناوبراو پێیشى وایه، به‌شى سێیه‌مى پرۆژه‌كه كه‌مێك جیاوازتره له به‌شه‌كانى تر چونكه هاتوچۆیه‌كى زیاترى له‌سه‌ر ده‌بێت.
هۆى دواكه‌وتنى كردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه‌ش بؤ ته‌واونه‌كردنى جوانكارى شه‌قامه‌كه ده‌گه‌رێنێته‌وه‌و، ڕاشیده‌گه‌ینێت، چاندنی دار و سه‌وزایى شه‌قامه‌كه كۆتایی هاتووە.
شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییه گرینگه‌كان و به 36 كیلۆمه‌تر باوه‌ش به شاردا ده‌كات، ئێستا سێ له چواری شه‌قامه‌كه ته‌واو بووه‌و، جه‌نجاڵی ئۆتۆمبێلى له‌ناو شار زۆر كه‌مكردۆته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە