پەیامی کورد... پێشەوا هەورامانی بە فەرمی وەك گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو
سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشەوا هەورامانی وەك گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو.
كەمێك لەمەوبەر (چوارشەممە 5/7/2023)، د. جووتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە پرێس كۆنفرانسێكدا بە فەرمی پێشەوا هەورامانی وەك گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند.
هەر لە پرێس كۆنفرانسەكەدا، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی: "دەمانەوێ پەیوەندییەكی باش و توندوتۆڵمان لەگەڵ میدیاكان لەسەر بنەمای گواستنەوەی هەواڵ بە شێوەیەكی دروست هەبێ."
باسی لەوەش كرد: "كارەكەی ئێمە لەگەڵ كاری ئێوە پێكەوە دەبێ بكرێ و تەواوكەری یەكترن، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ ئێوە نزیكیمان زیاتر بێت و بتوانین پێكەوە ئەو كاتەی كە ماوە بە شێوەیەكی هاوسەنگ لە خزمەت ئەو پەیام و هەواڵانە بین كە پەیوەندییان بە خەڵكی كوردستانەوە هەیە و بتوانین كار و بەرنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە خزمەتكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بیكەین."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە