ئێوارەی دوێنێ شەممە ٣٠/٠٦/٢٠١٨ هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری هاوپەیمانان لە سنووری مەخموور لە چیای قەرەچووخ ئۆپراسیۆنێکیان بۆ سەر بنکەکانی داعش دەست پێ کرد کە لە ئەنجامدا چەند چەکدارێک کوژراون، کە لەنێویاندا بەرپرسی دارایی و لۆجیستی داعش بوو.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر - مەخمووری هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە لە چیای قەرەچووخ ئۆپراسیۆنێکیان دژی چەکدارانی داعش ئەنجامدا.
لەم ئۆپراسیۆنەدا هێزەکانی هاوپەیمانان بە فڕۆکە بۆردوومانی بنکەکانی داعشیان کردووە.
ئهو سهرچاوهیه دەڵێت، زانیاری هەواڵگری و پێشنیاری ئۆپراسیۆنەکە لە لایەن هێزی ێشمەرگەوە بووە . هەروەها لهو ئۆپراسیۆنهدا، فهرماندهیهكی باڵاى داعش كوژرا و تەرمی چهند چهكدارێكی داعشیش كهوتوونهته دهست پێشمهرگه.
بەپێی زانیارییەکان ، لەم ئۆپراسیۆنەدا سێ چەکداری داعش کوژراون، تەرمەکانیان بەجێمان و کەوتنە دەست پێشمەرگە، لەنێویاندا عامر ناوسراو بە "ئەبو عوبەیدە"، بەرپرسی دارایی و لۆجیستی داعش بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە