پەیامی کورد … شوێنەواری گوندێكی ژێرئاو كەوتوو لەدهۆک دەركەوتەوە
گوندێك لە پارێزگای دهۆك بەناوی گرێ قەسرۆكە كە بەهۆی دروستكردنی بەنداوی دهۆكەوە (36) ساڵ پێش ئێستا ژێرئاو كەوتبوو لە ئێستا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكە دەركەوتۆتەوە.
كاتێك بەنداوەكە لە ساڵی (1985) دروستكرا، نزیكەی (50) خێزانی گوندی گرێ قەسرۆكە ناچاربوون گوندەكەیان بەجێبهێڵن.
گوندەكەو زەوییە كشتوكاڵیەكانی كەوتنە ژێرئاوی بەنداوەكە، بەڵام بەهۆی وشكە ساڵی و كەمی بارانبارین لە عێراق ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك بۆ حەوت مەتر دابەزی و گوندەكە دەركەوتەوە.
(فەرهاد تاهیر) بەڕێوەبەری بەنداوەكە ئەوەی خستەڕوو كە ئەو دیاردەیە پەیوەندی بە گۆڕانی كەش و هەواوە هەیە، تاهیر ئاماژەشی بەوە كرد كەلاوەی خانووەكانی گوندەكە لە ساڵانی (1992، 1999 و 2009) جارێكی تر دەركەوتوونەتەوە.
بەرلەوەی بارانی زستان دەستپێبكات و جارێكی دیكە گوندەكە ژێر ئاو بكەوێتەوە ئێستا گەشتیاران دەتوانن دیوارە بەردینەكانی خانوەكان ببینن كە هێشتا خانوەكان وەك خۆیان ماونەتەوە.
ئەو گوندنشینانەی لە نێوان ساڵانی (1974 تا 1976) جارێكی تر ماڵیان لێ تێكچوو لە كاتی شۆرشی كوردەكان، گوندێكی تریان بەناوی گرێ قەسرۆكەی نوێ لە نزیك قەسرۆكە دروست كردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە